ئۆجەلان و براکەی پەيوەندييەکی تەلەفونيان ئەنجامدا

0
600

SNN

میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویانکردەوە: “محەمەد ئۆجەلان و عەبدوڵا ئۆجەلان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و دوای ماوەيەکی کورت پەيوەندييەکە بچڕاوە”.

ميدياکانی نزيک لە پەکەکە راگەيەندراوێکيان بە ناوی نوسينگەی ياسای سەدە بڵاوکردووەتەوە و تيايدا هاتووە: “بنەماڵەی بريکارەکانمان، عەبدوڵا ئۆجەلان، خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم، ڤەیسێ ئاتاش کە لە ئیمڕاڵی  زیندانیی كراون، بۆئەوەی بتوانن پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بكەن، لەلایەن داواکاری گشتییەوە بانگهێشت کراون”.

راشيانگەياند: “پەیوەندییەکە محەمەد ئۆجەلان برای ئۆجەلان ئەنجامیداوە، دوای ماوەیەکی کورت بچڕاوە ‌و بەردەوام نەبووە، هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ حامیلی یەڵدرێم  زۆر کورت بووە، بەڵام عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسێ ئاتاش، لە دژی هەلومەرجی گۆشەگیریی، ئيدانەی پەيوەندیکردنەکەيان کردووە”.

ئاماژەيان بەوەشکردووە: “بۆ زانینی دۆخی ئۆجەلان هیچ زانيارييەکمان دەست نەکەوت”، هاوکات، لە راگەيەندراوەکەدا ئاماژە بەوە نەکراوە محمەد ئۆجەلان لەگەڵ ئۆجەلانی برای چی وتووە.

لە رۆژی 27ی نیسانی 2020ەوە هیچ زانیارییەک لەسەر ئۆجەلان دەست نەکەوتووە، دواين چاوپێکەوتنی لە گەڵ پارێزەرەکانيدا بووە لە ساڵی 2019، لە ئەمساڵدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک هەواڵ دەربارەی ناجێگيری دۆخی ئۆجەلان بڵاوکرانەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی ئۆجەلان پاریزەرەکانی داوای چاوپێکەوتنیان کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵم نەدراونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this