
کەشتییەکی بارهەڵگری ئیسرائیلی
SNN
میدیای ئیسرائیل ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ئێران مووشەکی ئاڕاستەی کەشتییەکی بارهەڵگری ئیسرائیلی کردووە لە دەریای عەرەب و کردوویەتیە ئامانج.
کەناڵ 12ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەشتیەی کە لەلایەن ئێرانەوە مووشەکباران کراوە لە تەنزالیاوە بەنیازبووە بگاتە هیندستان، لە دەریای عەرەب کاتێک کراوەتەئامانج بەردەوامبووە لە گەشتەکەی.
لەوبارەیەوە، وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە، بەدواداچوونەکان لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.
کردنە ئامانجی ئەو کەشتییە بارهەڵگرەی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە دوای ئەوەدێت، پێشتر رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان بۆ یەکەمجار ئەوەی ئاشکراکرد، دەیان کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج و ئەوەش زیانی ملیاران دۆلاری بە ئێران گەیاندووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17