بایدن: ساڵی 2024 خۆم کاندید دەکەمەوە

0
255

SNN

جۆو بایدنی تەمەن 78 ساڵ کە بەتەمەترین کەسە بووبێتە سەرۆکی ئەمریکا نیازی خۆی بۆ دووبارە خۆکاندیدکردنەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 راگەیاند.

جۆو بایدن لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و وتی: “پێشبینی دەکەم کە خۆم کاندید بکەمەوە و لە پلانمدایە”.

وتیشی: “هەرچەندە پێشبینی ئەوە دەکەم کە خۆم کاندید بکەمەوە، بەڵام لە ئێستاوە ناتوانم پلان بۆ سێ بۆ چوار ساڵی دیکە دابنێم”.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە دەیەوێت لە هەڵبژاردنی 2024 خۆی کاندیدبکات، بەوەش جارێکی دیکە بایدن و ترەمپ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this