شای ئوردون سەردانی گۆڕستانی شاهانەی عێراق دەکات

0
444

SNN

بڕیارە سبەینێ شەممە شا عەبدوڵا شای ئوردون بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی سێقۆڵیی لەگەڵ عێراق و میسر بگاتە شاری بەغدا و دواتریش دەچێتە سەر گۆڕی پاشاکانی عێراق لە ناوچەی ئەعزەمیە.

ئاژانسی هەواڵی ئوردونی رەسمی بڵاویکردووەتەوە “رۆژێک پێش هاتنی سەرۆکان، وەزیرانی دەرەوەی ئوردون و میسر دەگەنە شاری بەغدا بۆ ئامادەکاریی ئەنجامدانی لوتکەکە کە 1 رۆژ دەخایەنێت”.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: “ئەو لوتكه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تاوتوێكردنی پرسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌شی نێوان ئه‌و سێ وڵاته‌ و په‌ره‌پێدانی بازرگانی و ئابووری نێوانیانه”‌.

لەمیانی سەردانەکەیدا عه‌بدوڵڵای دووه‌م پادشای ئوردون سه‌ردانی گۆڕستانی شاهانەی عێراق له‌ ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ دەكات و ئامادەکاریش کراوە لەوبارەیەوە.

گۆڕستانه‌كه‌ له‌نێوان ساڵانی 1934 بۆ 1936 له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری بریتانی جی بی كوپر دروستكراوه، گۆڕی هه‌ریه‌ك له‌ فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م (1883-1933) پادشای عێراق و غازی پادشا (1912-1939) و فه‌یسه‌ڵی دووه‌م (1935-1958) دوا پادشای عێراقی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی و گۆڕی عه‌لی بن حوسێن (1879-1935) پادشای حیجازی تێدایه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this