بۆردومانێکی حوسییەکان دامەزراوەیەکی نەوتیی گەورەی سعودیە پەکدەخات

0
638

SNN

عەرەبستانی سعودیە ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند “وێستگەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە ناوچەی جازانی خۆرئاوای وڵات دووچاری هێرشی چەند موشەکێک بووتەوە”.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە دەڵێت: “بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر دروستبووە و یەکێک لە ترومپاکانی دامەزراوەکە پەکیکەوتووە بێ ئەوەی هیچ قوربانییەکی بەدواوە بووبێت”.

ئاژانسەکە باسی ئەوەیکردووە کە هێرشەکە بەرهەمی نەوت و وزە لەجیهاندا دەخاتە مەترسییەوە و بەشی جیهانیش لە سووتەمەنی کەمدەکاتەوە.

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی ژینگەیی، ئەو جۆرە هێرشانە دەبێتەهۆی پەکخستنی جووڵەی ئاوی و کەناراو و نۆکەندە هەرێمییەکان پەکدەخات و زیانێکی زۆریش بە ژینگەی ناوچەکە دەگەیەنێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەحیا سەریع وتەبێژی بزوتنەوەی “ئەنساروڵڵا” رایگەیاند “لەڕێگەی 18 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی بالیستییەوە كۆمپانیای “ئارامكۆ”یان لە رەئس تەنوورە، یەنبوع، رابغ و جازان لەگەڵ بنكەیەكی سەربازی لە دەمام كردووەتە ئامانج و پێگە سەربازییەكانی دیكە لە نەجران و عەسیر بە شەش فڕۆكە كراونەتە ئامانج”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this