
وێنەی رووداوەکە
SNN
سەرچاوەیەک لە دەستەی فریاگوزاریی میسر رایگەیاند “ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سوهاج-ی باشووری وڵات دوو شەمەندۆفێر بەیەکیاندا داوە و قوربانیش هەیە”.
رووداوەکە بووەتەهۆی ئەوەی سێ کەرەڤانی شەمەندۆفێرەکان لە سکەی خۆیان دەرچوون و ژمارەیەک سەرنشینی کردووەتە قوربانی.
سایتی ئەخبار ئەلیەوم دەڵێت “لەنێو قوربانییەکاندا مردووش هەیە و پۆلیس و ئەمبۆلانسەکان بۆ شوێنی رووداوەکە چوون”.
رووداوی شەمەندۆفێر لە میسر ساڵانە دووبارە دەبێتەوە وهاووڵاتیانی میسر نیگەرانن لە خراپیی خزمەتگوزارییەکانی بواری گواستنەوە.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە رەسمی نین و میدیای میسر ئاشکرایکردووە، نزیکەی 32 کەس مردوون و 66 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17