بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی كه‌شوھه‌وا، جۆو بایدن بانگھێشتی 40 سه‌ركرده‌ی جیھانی كردووه

0
240

‌SNN

بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی كه‌شوھه‌وا، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بانگھێشتی 40 سه‌ركرده‌ی جیھانی كردووه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ 22-23ی نیسان له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

كۆشكی سپی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت “سه‌رۆك بایدن، بانگھێشتی 40 سه‌ركرده‌ی جیھانی کردووە بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی كه‌شوھه‌وا كه‌ ئه‌مریكا میوانداریی ده‌كات و له‌  22-23ی نیسان له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینەوە به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوەڕێدەکرێت به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ رای گشتی په‌خشبكرێت”.

بەپێی راگەیەنراوەکە له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە بگەڕێتەوە ناو رێككه‌وتنی پاریس بۆ كه‌شوھه‌وا كه‌ سه‌رۆكی پێشوو دۆناڵد تره‌مپ بایکۆتی کردبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتوە، “پێش بەڕێوەچونی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، کە مانگی (تشرینی دوەم/11) کۆدەبنەوە، ئەو لوتکەیە ساز دەکرێت”.

لوتکەی سەرکردەکان، جەخت لە سەر پێویستیی گرتنەبەری بەرەنگاربونەوەیەکی بەھێزتر لە دژی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و سودە ئابورییەکانی دەکرێتەوە، ئەو لوتكه‌یه‌ بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ پەخشدەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this