کۆچى نێودەوڵەتى: لە ماوەی حەوت ساڵدا 22 هەزار کۆچبەر خنکاون

0
128

SNN

رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى ئامارێکى لەبارەى قوربانیانى رێگاى کۆچ بەرەو ئەوروپا بڵاوکردەوە و رايگەياند: “لەماوەى حەوت ساڵدا زیاتر لە 22 هەزار کۆچبەر لە رێگا ئاوییەکاندا خنکاون”.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رايگەياند: “لە ساڵی 2020دا دوو هەزار و 276 خنکاون و 86 هەزار و 448 کەسيش لە رێگەی دەرياوە گەيشتوونەتە ئەوروپا، رێگرى لەزیاتر 52 هەزار پەنابەریش کراوە لەدەریاکاندا”.

رێکخراوەکە راشيگەياندووە: “رێگاى ئاوی بەرەو دوورگەى کەنارى بووەتە سەرچاوەی دڵەڕاوکێ بۆ پەنابەران بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لەو رێگایەدا لە ساڵى 2020 بوونەتە قوربانى سەربارى داخستنى رێگا و قەدەغەکارى بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە”.

باسی لەوەشکردووە: “لەساڵى 2014ەوە زیاتر لە 22 هەزار پەنابەر لە رێگا ئاوییە سەرەکییەکان خنکاون، ئەوانيش چوار رێگەن بەرەو ئەوروپا، کە رێگاى دەریاى ناوەڕاست بۆ ئیتاڵیا و ماڵتا، رێگاى رۆژهەڵاتی دەریاى ناوەڕاست لەتورکیاوە بۆ یۆنان، رێگاى رۆژئاوای دەریاکە بۆ ئیسپانیا و رێگاى ئەتڵەسى بۆ دوورگەى کەنارى”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this