
فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 117 نایت هوک و پارچە شکاوەکانی
SNN
کەناڵی (زڤیزدا)ی روسی بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ شەممە دەسەڵاتدارانی سڕبیا پارچەی شکاوی فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 117 نایت هوک-یان داوەتەوە بە وەفدێکی سەربازی روسی.
ئەو فڕۆکەیە کە بە شەبەح-یش ناوزەد دەکرێت، لە مۆزەخانەی بلگراد پارچەکانی پارێزراو بووە و رۆژی 27ی ئازاری ساڵی 1999 لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر یۆگسلاڤیا کەوتووەتە خوار و ئەمڕۆ لە یادی 23 ساڵەی هێرشیی ناتۆ بۆ سەر یۆگسلاڤیا رادەستی مۆسکۆ کراوەتەوە.
فڕۆکە ئەمریکییەکە لەلایەن دوو دژە فڕۆکەی جۆری ئێس 125 نیڤا-وە لەلایەن هێزی وشکایی یۆگسلاڤیا کەوتە خوار کە ئەوە یەکەم جار بوو فڕۆکەیەکی لەو جۆرە بکەوێتە خوار و فڕۆکەوانەکەش توانی خۆی رزگار بکات.
دوای ئەو رووداوەش هێزی ئاسمانیی سوپای ئەمریکا زۆر متمانەی بە فڕۆکەکە نەما و ساڵی 2008 بەشێوەیەکی رەسمیی لە خزمەت دوور خرایەوە و دروستکردنی راگیرا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17