“ڤاکسينی ئەسترازينکا هيچ کێشەيەکی ياسایی و تەندروستی نييە”

0
156

SNN

بريکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە SNNی راگەياند: “لەم يەک دوو رۆژەدا دەست بە دابەشکردنی ڤاکسينی ئەسترازينکا دەکرێت” وتيشی “ڤاکسينەکە هيچ کێشەيەکی ياسایی و تەندروستی نييە”.

ڕەهێڵ فەرەيدوون بريکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە لێدوانێکيدا بە SNNی راگەياند: “لەو ڤاکسينەی لە ئیستادا گەيشتووە ئەولەويەت بۆ کارمەندانی تەندروستييە” وتيشی “پیشتر لە ڤاکسينی سينۆفارم دوو هەزار ژەمە ڤاکسين دابەشکراوە و ئەو کەسانەی وەريانگرتووە ژەمی دووەم لە هەمان ڤاکسين وەردەگرن”.

راشيگەياند: “پشکی سلێمانی لە ڤاکسينەکە 16 هەزار و 500يە و پشکی هەولێر 15 هەزار و 800 و پشکی دهۆک 11 هەزار و 500يە”.

سەبارەت بە دابەشکردنی ڤاکسينەکەش دکتۆر ڕەهێڵ وتی “لە هەولێر زوتر دەست بە دابەشکردنی ڤاکسينەکە دەکرێت بەحوکمی ئەوەی گەيشتووەتە ئەوێ، بەڵام لە سلیمانی کەمێک دوادەکەوێت، بەهۆی ئەوەی دابەشدەکرێت بەسەر ئيدارەکانی سنوورەکە”.

لەبارەی راگرتنی بەکارهێنانی ڤاکسينەکەش لە هەندێک وڵات ئاماژەی بەوەکرد: “ڤاکسينەکە جێگای رەزامەندی تەندروستی جيهانييە و تا ئێستا هيچ کێشەيەکی ياسایی و تەندروستی نييە، ئەگەر هەر کێشەيەک رووبدات توێژينەوەی لەسەر دەکرێت بۆئەوەی بزانرێت بەهۆی ڤاکسينەکەوەيە ياخود نا”.

دەشڵێت “لەو وڵاتانەی کە ڤاکسينەکە راگيراوە دەکرێت بەهۆی نەخۆشييەکی ترەوە ياخود بەهۆی هەڵە  بەکارهێنانی ڤاکسينەکە کاريگەری نەرێنی لەسەر دەرکەوتبێت، لە حاڵەتی ئاسايدا تا 48 کاتژمێر هەندێک نيشانەی وەک سەرئێشە و تا دەردەکەوێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this