“بە فڕۆکە لە سوریاوە كرێكاری بیانی هاوردەی هەرێم دەكرێت”

0
204

SNN

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەڵێت: بەفڕۆكە كرێكار لە هەردوو ڕەگەز لە سوریاوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان بۆ كاركردن و جێگە بە دەستی كاری خۆماڵی لێژ دەكەن.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەڵێت، بەپێی هەندێك زانیاریی كە لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بەدەستم گەیشتووە، بە فڕۆكە كرێكار (لە هەردوو ڕەگەز) لە سوریاوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان بۆ كاركردن .

دەشڵێت، “ئەمە لەكاتێكدایە كە ڕێژەی بێكاریی و زۆری گەنجی بێكار و دەستی كاری ناوخۆ بەردەوام لە زیادبووندایە و هێنانی ئەو خەڵكەش بۆ كاركردن لە دەرەوەی هەرێمەوە، هێندەی دیكە ئاستی هەژاری و بێكاری زیاتر دەكات”.

ئاماژە بەوەشدەكات، مەترسی ئەم بابەتە لەوەدایە كە ئەو كرێكارە بیانیانە بە پارەیەكی كەمی مانگانە كار دەكەن و خاوەنكاری ناوخۆش هاندەدرێن كە كرێكاری خۆماڵی ناچار بكرێن یان بە پارەیەكی زۆر كەم كار بكەن یان كارەكانیان لەدەستدەدەن.

عەبدولستار مەجید دەشڵێت، بەم حاڵەوە كە هەندێ كۆمپانیا و ژمارەیەك بازرگان و خاوەنكار دەیكەن، ئەو كرێكارە بیانیانە جێگە بە دەستی كاری خۆماڵی لێژ دەكەن كە ئەوەش ئێجگار مەترسیدارە بەتایبەت بۆ ئێستا كە بەهۆی گەندەڵییەكی زۆر و بێ ڕەزای حكومەتەوە، چەندین ساڵە كەس دانەمەزێندراوە یان بە دزیەوە بۆ خەڵكی نزیك لە خۆیان دامەزراندن دەكەن و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان و گەنجانیش یان دەبێت بەبێ كاری بمێننەوە یان ڕێگەی كۆچی هات و نەهات بۆ هەندەران بگرنە بەر .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this