گەنجێک بەفیشەک خوشکێکی خۆی دەکوژێت

0
863

SNN

ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لە گوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجول لە قەزای کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی دەکوژێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: خوشکی گەنجەکە بەناوی (ه . م . ک ) لەدایکبووی 1996 کە دایکی دوو منداڵە بەفیشەک دەکوژێت و هەڵدێت.

لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆڕوداوەکە کردۆتەوە و بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ کردوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this