كوژرانی یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر لە عێراق راگەیەندرا

0
233

SNN

ئەمڕۆ شەممە، سوپای عێراق كوژرانی یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین بارزگانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی له‌ به‌غدای پایته‌خت راگه‌یاند.

میدیاکانی عێراق له‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ “هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا و دوای پێكادان، یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین بارزگانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان له‌ به‌غدای پایته‌خت كوشتووه‌”.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی به‌ ناوی سه‌لمان كازم محیاوی كوژراوه‌ و ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌یش برینداربووه‌، بەڵام هیچ زانیاریه‌ك له‌ باره‌ی ناوی بازرگانه‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون ئاشكرا نه‌كراوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this