تەندروستی جیهانی” وڵاتانی دوڵەمەند بەرپرسیارن لە مردنی هاووڵاتیانی وڵاتانی هەژار”

0
182

SNN

تێدرۆس ئەدهانۆ بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دابەشکردنی نا دادپەروەرانەی ڤاکسین هەیە و بەشێک لەوڵاتانی دەوڵەمەند تەنها هەڵپەی هاووڵاتیانی خۆیان دەکەن، ئەوەش دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی مردنی مرۆڤەکانی تر لەوڵاتانی دیکە.

ئەوەشی راگەیاند: کاتێک پەتای کۆرۆنا لەشوێنەکانی دیکە بڵاودەبێتەوە و بەرەو خراپتر دەڕوات، جۆرە نوێیەکانی دیکەی کۆرۆنا دەردەکەون و ژیانی ئەوانەش دەخاتە مەترسییەوە کە پێشتر تووشبوون یان خۆیان کوتاوە، دابەشکردنی ڤاکسین بەنادادپەروەرانە نەک تەنها پێشێلکردنێکی ئەخلاقیانەیە، بەڵکو لەڕووی ئابووری و زانسیتی ڤایرۆسناسیشەوە زیان بەجیهان دەگەیەنێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this