هێزی دەریای ئەمریکا هاوکاری میسر دەکات بۆ دەرهێنانی کەشتییە زەبەلاحەکە

0
367

SNN

هێزی دەریایی ئەمریکا یارمەتی حکومەتی میسر دەدات لە پرۆسەی دەرهێنانی کەشتییە بار‌ڵگره‌ زەبەلاحه‌كه‌، کە لە ئێستادا كه‌ناڵی سویسی داخستووه‌.

كه‌ناڵی فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری جێسیکا ئێڵ ماکنوڵتی گوته‌بێژی پنتاگۆن ئاشكرایكرد، تیمێکی پسپۆڕ و شارەزای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا کە لەنێویاندا ئەندازیارانی پسپۆڕ له‌ راستكردنه‌وه‌ی كه‌شتی هه‌یه‌، ره‌وانه‌ی میسر كراون، تاكوو هاوكاری به‌پرسانی میسر بكه‌ن له‌ ده‌رهێنانی ئه‌و كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌ی كه‌ له‌ كه‌ناڵی سویسدا گیری خواردووه‌.

ماکنوڵتی هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، بەڵام لەم کاتەدا هیچ شتێکی دیاریكراومان نییە کە بۆ پشتگیریی له‌و ره‌وشه‌ پێشکەشی بکەین.

به‌رپرسێكی دیكه‌ی پنتاگۆن به‌ فۆكس نیوزی راگه‌یاند: میسیره‌كان ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌ ته‌نها ئه‌م ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن و ئێمه‌ ته‌نها بۆ هاوكاری كردن لێره‌ین. كه‌شتی ئیڤه‌ر گیڤنی تایوان كێشی دووسه‌د و بیست هه‌زار تۆنه‌ وله‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ به‌سه‌دان كانتینه‌ر باره‌وه له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ به‌ره‌و به‌نده‌ری رۆتردام به‌رێكه‌وت، به‌ڵام له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونیدا به‌ هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا له‌ كه‌ناڵی سویس گیری خوارد، به‌مه‌ش تا ئه‌مڕۆ ئه‌و رێڕه‌وه‌ ستراتیژییه‌ ئابوورییه‌ داخراوه‌.

ماوەى پێنج رۆژە کەشتى بازرگانى ئێڤەرگرین کە لەلایە کۆمپانیایەکى ژاپۆنیەوە خاوەندارێتی دەکرێت لە نۆکەندى سوێسدا گیرى خواردووە، تائێستاش هەوڵەکانى دەربازکردنی بێ ئەنجام بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this