ژمارەی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا زیاددەکرێت

0
226

SNN

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە هاووڵاتیان دەدات و دەشڵێت: ژمارەی سەنتەرەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا زیاددەکرێت.

بەپێی گشتاندێکی وەزارەتی تەندروستی ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ زیاد ده‌كرێن، ئەمەش بۆ مەبەستی رێگەگرتن لە دروستبوونی فشار له‌سه‌ر بنكه‌ تایبه‌ته‌كان.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە پێشنه‌ی پێدانی ئه‌و ڤاكسینه‌ بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، كه‌سانی به‌ساڵاچوو، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ و ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌بێت، كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌رووی 60 ساڵه‌، به‌تایبه‌ت ئەو مامۆستایانەی لە پۆلەکانی 12ی ئاماده‌یی و ئه‌و پۆلانه‌ی ئێستا دەوام دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this