بەرپرسێک لە زاخۆ لەسەر گەندەڵی حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت

0
216
پردى ده‌لال له‌ زاخۆ | فۆتۆ: Bahzad Sedari / Flickr

SNN

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ده‌رامه‌تی قه‌زای زاخۆ، له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی به‌ 7 ساڵ زیندانیكردن سزادراوه‌.

هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ده‌رامه‌تی قه‌زای زاخۆ، له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی، به‌ 7 ساڵ زیندانیكردن سزادرا،كه‌یسی گه‌نده‌ڵی كه‌سانی دیكه‌م له‌به‌رده‌ستدایه‌ و ئه‌وانیش بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌.

مانگی رابردوو ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، بڕیاریاندا به‌ پێكهێنانی دادگایه‌كی تاوان بۆ دادگاییكردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌ناوی (دادگای تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی) له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به‌ بینینی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this