ئاسۆ حەوێزی”تووشبوویەکی زۆری کۆرۆنا داغڵکراون و خەریکە جێگەی نەخۆش نامێنێت”

ئاسۆ حهوێزى، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستیی حكومهتى ههرێم
SNN
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ھەڵكشانە و مردن ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاندووە.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و ژمارەیەکی زۆریش داخڵی نەخۆشخانەكان کران و قەرەوێلەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “بەداخەوە، بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکان و رێنماییەكانی تەندروستی، دوای تێپەڕینی چوار مانگ و لەم ساڵدا بۆ یەکەمجار مردن بەهۆی کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنها تا کاتژمێر 12 شەوی رابردوو 11 مردن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: رێز لە ئیسلام دەگرین
2020-11-09 -
كاسبكارانى سلێمانى خۆپیشاندانیان دهستپێكرد
2020-06-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17