“بودجەی عێراق هێشتا کێشەی لەسەرە بۆیە ئەستەمە ئەمڕۆ لە پەرلەمان تێپەڕێت”

0
237

SNN

رێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: ئێمە دەزانین کە پرۆژەیاسای بودجە هێشیا کێشەی زۆری تێدایە لە هەندێک بڕگەدا ، بۆیە ئەمڕۆ قورسە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بدرێت.

رێزان شێخ دلێر ئەوەشی روونکردەوە” تا دانیشتنەکانی بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دوابخرێت داواکارییەکان زیاتر دەبێت، گەر ئەم فەتیە لایەنەکان دواین هەوڵی خۆیان نەدەن بۆ تەپەڕاندنی بودجە ئەوا هەرگیز تێناپەڕێت”.

درەنگانی شەوی رابردووش دووبارە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گەڕانەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتووگۆکان لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق وەک زۆربەی لایەنەکان ئاماژەی پێدەکەن پێدەچێت ئەمە دواین کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و بەغدابێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this