کامپی هۆل دەکوڵێت و ژنە داعشەکان خەریکی پیلانن

0
585

SNN-

 کامپی هۆڵ لەشاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان چەند رۆژێکە دەکوڵێت، ژنە داعشەکان هیوایان بەڕاکردن هەیە و پیلانیش دادەڕێژن بۆ هەڵاتن.

 

لەگرتووخانەکانى رۆژئاوای کوردستان کە هێزەکانى سوریای دیموکرات سەرپەرشتیی دەکەن، ماوەیەکە حاڵەتەکانى هەڵچوون و یاخیبوون زیادیانکردووە.

 

لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵی پەتای کۆرۆنایە، ژنە داعشەکان لەناو کامپەکەوە خەریکی نانەوەی ئاژاوەن و دەیانەوێت درزێک دروستبکەن تا لێوەی هەڵبێن.

لەچەند رۆژی رابردوودا ئاسایشی کامپی هۆڵ 3 ژنە داعشی بەڕەگەز تورکیان دەستگیر کرد کە بەنیاز بوون ئاگر لەبەشێکی کامپەکە بکەنەوە و بیکەنە پشێویی و خۆیان هەڵبێن.

 

کامپەکە کە بە بۆمبی تەوقیتکراو ناوزەد کراوە، هەوڵێکی دیکەی راکردنى تێدا تۆمار کرا لەمانگى نیساندا کە پێنج ژنە روسی ویستبوویان هەڵبێن، بەڵام ئاسایشی کامپەکە هەوڵەکەیان پوچەڵکردەوە.

 

پیلانەکە بەجۆرێکبووە کە 5 ژن و 13 منداڵ لەرەگەزنامەى روسی بەیارمەتی ژنێکی دیکە کە هاوسەری لێپرسراوی ئیداری داعش بووە، هەڵبێن و پاش ئەوەى لەکامێرای چاودێرییەوە دبینرێن، دەستگیر دەکرێنەوە.

کامپی هۆڵ 45 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە دوورە، گەورەترین کامپی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوایە و 74 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانى داعشیان تێدایە لەرەگەزنامە و ناسنامەى جیاوازی جیهانن.

نزیکەى 66%ی منداڵن و لەسەر زەوی خاکی خەلافەتی داعش لەدایکبوون و بێ ناسنامەن و ئەو کامپە لەئێستادا بەمەترسیدارترین شوێنی دنیا دادەنرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this