ئەندامێکی لیژنەی دارایی “تا ئێستا پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە یەکلانەبووەتەوە”

0
198

SNN

لە کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆوە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان، ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵیت: “تا ئێستا ماددەی 11 یەکلانەبووەتەوە”

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: تا ئێستا مادەی یانزە تایبەت بە پشکی هەرێم یەکلانەبۆتەوە.

دەشڵێت: ئەم ئێوارەیە پێش کۆبونەوەی پەرلەمان کۆبونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کوتلەکان بۆ هەموو ئەو مادانە دەکرێت کە تا ئێستا ناکۆکیان لەسەرە.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە کاتژمێر 7ی ئێوارە کۆبوونەویە پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە بەڕێوەبچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this