
SNN
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رايگەياند: “لە 24 کاتژمێری رابردوودا 926 کەس تووشی ڤايرۆسی کۆرۆنا بوون، 11 کەسيش گيانيان لەدەستداوە”.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 348 کەس لە هەولێر، 335 کەس لە سلێمانی، 197 کەس لە دهۆک، چوار کەس لە هەڵەبجە، 42 کەس لە گەرميان تووشی کۆرۆنا بوون.
راشيگەياند: “هەر لەو ماوەيەدا شەش کەس لە هەولێر و سێ لە سلێمانی و دوو لە دهۆک بە کۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 119 هەزار و 480 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 108 هەزار و 483 کەسيش چاکبوونەتەوە، سێ هەزار و 643 کەسيش گيانيان لەدەستداوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر کۆدەبنەوە
2020-06-29
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی