کەشتیە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس کەوتەوە جوڵە

0
384
SNN
ئەو کەشتیەی کە ماوەی شەش رۆژە لە نۆکەندی سوێس گیریخواردووە و رێگەی هاتووچۆی لە نۆکەندەکە پەکخستووە، خرایەوە سەر رێڕەوی خۆی.
کەشتی ئێڤەرگیڤن کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی تایلەندی بە هاوکاری 10 بارهەڵگری گەورە و لە چوار ئاراستەی جیاوازدا خرایەوە سەر رێڕەوی ئاسایی خۆیی، بەمەش دەروازەی نۆکەندەکە بەڕوی کەشتیوانی نێودەوڵەتیدا کرایەوە و جموجوڵە بازرگانییەکان دەستیپێکردەوە.
ماوەی شەش رۆژە کەشتییەک نۆکەندی سوێسی داخستووە و بەهۆیەوە رێگەی هاتووچۆ لە سەدان کەشتی داخرابوو.
نۆكەندی سویس لەسەدا 12% بازرگانی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت و داهاتی ساڵانەی بۆ میسر نزیكەی 32 ملیار دۆلارە.

داخرانی نۆكەندی سویس لە هەر كاتژمێریكدا 400 ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری بە جیهان دەگەیەنێت، زەرەرمەندی یەكەم چینە و دواتر ئەوروپایە.

داخرانی نۆکەندەکە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر بازرگانی نەوتی عێراق نەبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this