سعودیە داوا لە عێراق دەکات بەشداری پرۆژەیەکی ژینگەیی بکات

0
332

SNN

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە دەستپێشخەریەکیدا، پێشنیازی پرۆژەیەکی گەورەی ژینگەیی بۆ عێراق و وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکات.

میدیای فەرمی سعودیە بڵاویکردەوە، پرۆژەکەی بن سەلمان بریتییە لە چاندنی 50 ملیار درەخت، پرۆژەکەش سعودیە دەگرێتەوە بۆ عێراق، بەحرەین، کوەیت، قەتەڕ و سودان پێشنیازکردووە، بە جۆرێک لە سعودیە 10 ملیار درەخت و لەو وڵاتانەی دیکە 40 ملیار درەخت بچێندرێت لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا.

ئامانج لەو پرۆژە ژینگەییەی سعودیە کەمکردنەوەی ئاستی گازە ژەهراوییەکانی هەوا رێگریکردن لە پیسبوونی هەوا و ئەو زیانانەی کە لەسەر خاک دروستدەبێت.

بەشێکی دیکەی پرۆژەکە تایبەتکراوە بە گۆڕانکاریکردن لە بەرهەمهێنانی نەوت بەجۆرێک کە زیانی بۆ ژینگە نەبێت.

ئەو دەستپێشخەریەی سعودیە ناونراوە “روئیای شازادە بۆ 2030”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this