گیانلەدەستدانی ژنێکی دووگیان بە کۆرۆنا دەنگدانەوەی لێکەوتەوە

0
219

SNN

بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە رەوشی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک، گیانلەدەستدانی ژنێکی دووگیان کە تەمەنی تەنیا 23 ساڵبوو، سەرنج بەلای دۆخی تەندروستی پارێزگاکە رادەکێشێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژنێکی دوو گیانی تەمەن 23 ساڵ لەسنوری پارێزگای دهۆک دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا، کە ئەمە بە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی ژنی دووگیان بە کۆرۆنا لە هەرێم دادەنرێت.

هەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆک لەوبارەیەوە وتی: ودۆخی بڵابونەوەی پەتاکە لەدهۆک مەترسیدارە و 57 تووشبووی کۆرۆنا خراونەتە ژێرچاودێری چڕی پزیشکی.

سەبارەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە، ناوبراو وتی: کۆرۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەجۆرێک پێشوتر کەمتر 10 تووشبووی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکان هەبوون کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیربوو، لەئێستادا 57 تووشبوویان هەیە و لەو ژمارەیەش 23 تووشبوویان ئامێری هەناسەدانی دەستکردنیان بۆ بەکاردەهێنرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this