بەهۆی جوڵاندنی کەشتييەکەی نۆکەندی سوێس نرخی نەوت دابەزی

0
168

SNN
بەهۆی جوڵاندنی کەشتييە گيرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بۆ 63 دۆلار و 67 سەنت دابەزی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، بەرەبەيانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە رێژەی1.77% دابەزی، نرخی يەک بەرميل نەوتی خاوی برێنت بۆ 63 دۆلار و 67 سەنت دابەزی.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمريکيش بە رێژەی 1.95%دابەزی، يەک بەرميل بە 59 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت”.

نرخی نەوت ئەم مانگە بەرێژەی 14%دابەزی بەڵام بەهۆی گیرخواردنی کەشتیی ئیڤەر گرين، هەفتەی رابردوو لە کۆتایی داخستنی بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی لە سەدا شەش بەرزبووەوە.

بەشێک لە شارەزايانی ئابووری هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوودا بۆ گيرخواردنی کەشرتييەکەی نۆکەندی سوێس دەگێڕنەوە، هاوکات دابەزينی نرخەکە لە بەرەبەيانی ئەمڕۆدا بۆ جوڵەکردنی ئەو کەشتييە دەگێڕنەوە.

لە 23ی ئەم مانگە کەشتی (ئێڤەرگرين) کە هی ژاپۆنە لە نۆکەندی سوێس گيرەخواردوو، داخرانی نۆكەندەکەش لە هەر كاتژمێریكدا 400 ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری بە جیهان دەگەیەنێت، بەڵام بەرەبەيانی ئەمڕۆ کەشتييەکە خرايەوە سەر ئاو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this