لە وەزارەتی کارەبا کچە کارمەندێک کوژرا

0
292

SNN

لەناو وەزارەتی کارەبا لە شاری هەولێر، کچە کارمەندێک لەلایەن کارمەندێکی دیکەی وەزارەتەکە تەقەی لێکرا و بە سەختی برینداربوو دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە SNNی راگەیاند: کچەکە کە ناوی شادیە عەبدوڵایە کاتژمێر 10 و 18 خولەک تەقەی لێکراوە و دوو گولەی بەرکەوتووە، بە سەختی برینداربووە و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو چەکەی کە تەقەی پێکردووە، تەمەنی هەردوو کچەکە و تەقەکەرە لەنێوان 30 بۆ 35 ساڵیدابووە.

هۆگر عەزیز زیاتر روونیکردەوە: ئەو کچە فەرمانبەرەی وەزارەتی کارەبا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ تەقەکەرەکەدا هەبووە، لەدوای هاوسەرگیری کچەکە، باری دەروونی تێکچووە، ئەمڕۆ دەمانچەی لەگەڵ خۆی بردووەتە ژوورەوە بە دزی وەزارەت، چونکە فەرمانبەرە و ناپشکنرێت، سەرئەنجام ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

لەدوای ئەو رووداوە دەوامی کارمەندانی وەزارەتی کارەبا بەردەوامە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this