ئەم چوارشەممەيە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

0
190
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان

SNN
بەپێی راگەيەندراوی پەرلەمانی کوردستان رۆژی چوارشەممە 31ی ئازار کاتژمێر 11پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، دانيشتنەکە لە چوار تەوەر پێکدێت، کە ئەمانەن:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م دەکرێت بۆ پڕۆژه‌یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێم، هەروەها پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره‌ دووی ساڵی 2011.

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان).

سێیه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێم).

چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان لە هەرێم).

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this