راگەيەندراوی وەزارەتی کارەبا لەسەر کوژرانی کچە فەرمانبەرەکە

0
3695

SNN
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەيەندراوێکدا باس لە کوژرانی ئەو کچە کارمەندە دەکات کە لەناو وەزارەتەکە کوژرا، دەڵێت “ئەو فەرمانبەرە ئەندازيارێکی دڵسۆز بووە”.

وەزارەتی کارەبا لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ كاتژمێر 10:18 سەرلەبەیانی رێكەوتی 29/ 3/2021 لەكارەساتێكی دڵتەزێندا ئەندازیار شادیە عەبدوڵا فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی وەزارەتی كارەبا لەكاتی دەوامی فەرمی خۆیدا لەلایەن فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتی كارەباوە بەدەمانجە كوژرا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەلایەن پاسەوانەكانی وەزارەتەوە بکوژەکە دەستگیركرا و دواتر راستەوخۆ هێزە ئەمنیەكان دەستگیريانكرد”.

دەشڵێت “ئەندازیار شادی عەبدوڵا فەرمانبەرێكی دڵسۆز و بەتوانای وەزارەتی كارەبا بوو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەو بنەماڵەکەيان دەکەين”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this