دوو کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانان کرانە ئامانج

0
204

SNN

ئەمڕۆ لە دوو رووداوی جیادا، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کرانە ئامانج بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، رووداوەکان لە رێگەی بۆمبی چێندراو بووە، یەکێک لە بۆمبەکان لە پارێزگای دیوانیە، بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیووەتەوە کە هاوکاری لۆجیستی پێشکەشکردووە و بەوهۆیەوە گڕیگرتووە، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە سەلامەتە.

بۆمبە چێندراوەکەی دیکەش بە کاروانێکی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە لە پارێزگای بابل.

لە ماوەی رابردوودا دەیان هێرشی لەوجۆرە کراوەتەسەر کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەمریکا گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی تۆمەتباردەکات کە بەشێکیان بە ئاشکرا هەڕەشە دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this