ئەندامێکی لیژنەی دارایی هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی دەنگدان لەسەر بودجە ئاشکرادەکات

0
288

SNN

محەمەد شەبەکی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق ئاشکرا دەکات و ئەو دەڵێت کە چوار هۆکار بوونەتە ڕێگر.

شەبەکی دەڵێت: ماددەی 11 لە پرۆژەیاسای بودجە کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان چەند کێشەیەکی هێشتا تێدا ماوە کە گرنگترین کێشەکانی قەزەکانی سەر هەرێمە لەگەڵ پرۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا هاوپەیمانی “فەتح” رەخنەی لەو 8 ملیار دۆلار قەرزە گرتووە کە تایبەتە بە وەزارەتی کارەبا دوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کردووە پێش تێپەڕاندی بودجە.

شەبەکی ئاماژەی بەوەشکرد” کە داوا لە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت کردووە کە لیژنەیەکی حکومی و وەزاری پێکبهێنێت بۆئەوەی تا هاوینی ئەمساڵ کێشەی کارەبا لە عێراق چارەسەربکرێت”.

شەبەکی ئەوەشی روونکردەوە کە کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە رووبەڕووی بودجە دەبێتەوە.

رێزان شێخ دڵیر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشتر بە SNNی راگەیاندبوو: نیاز و ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی نێو پەرلەمان گەورەترین رێگرە لە تێپەڕاندنی بودجە، وە دەبێت لای هاووڵاتیانی عێراق بە گشتی و هەرێم بەتایبەتی ئەوە روونبێت کە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق هۆکاری دواخستنی دەنگدان لەسەر بودجە نییە”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this