حكومەتی هەرێم لە مانگی شوباتدا زیاتر لە 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

0
521

SNN

رێكخراوی (ڕوونبین) بۆ شەفافییەت لە پرۆسەكانی نەوت ئاشكرایكرد: حكومەتی هەرێم لەمانگی شوباتدا 12 ملیۆن‌ و 565 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، بەشێكی زۆریشی هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا‌ و ئیسرائیل ‌و ئوردن كراوە.

رێكخراوی ڕوونبین لە راپۆرتێكدا، زانیاری لەسەر نەوتی باركراوی هەرێمی كوردستان لەبەندەری جەیهانی توركیا بڵاوكردۆتەوە‌و ئاماژەی بەوەكردوە، لەمانگی شوباتدا 12 ملیۆن‌و 565 هەزار‌و 745 بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیهانەوە هەناردەی وڵاتانی جیهان كراوە، بەجۆرێك لەسەدا 28 پۆینت 6ی هەناردەی یۆنان و لەسەدا 26 پۆینت 8ی هەناردەی كرواتیا ‌و لەسەدا 19 پۆینت 1ی هەناردەی ئیتاڵیا كراوە.

هەروەها ئیسرائیل ‌و ئوردن هەریەكەیان لەسەدا 8ی ئەو نەوتەیان كڕیووە ‌و ئیسپانیا‌و ڕۆمانیاش هەریەكەیان لەسەدا 4 پۆینت 8ی نەوتی هەرێمی كوردستانیان كڕیووە.
وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لەمانگی شوباتدا نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی 17 كەشتی قەبارە جیاوازەوە بۆ 7 وڵاتی جیهان ڕۆیشتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this