عەلی حەمە ساڵح هۆکاری گرانبوونی نرخی مریشک ئاشکرا دەکات

0
536

SNN

ئەمڕۆ دووشممە، عەلی حەمە ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: کۆی گرفتەکان لە زیادکردنی گومرگ لەسەر هێلکەی پێتێنراو بۆ جوچکەو کاروباری مەفقسەکانی هەڵهێنانی جوچکەو بازرگانی ناڕەسمی و هۆکارەکانی مردنی %50؜ بەرهەمی کێڵگەکانی پەلەوەری و چۆڵبونی نزیکەی %70 دەواجینەکان.

وتیشی، “لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری گفتوگۆمان کردو بڕیارە لە زوترین کاتدا ڕێوشوێن و بڕیاری پێویست دەربکرێت کە دەبێتە هۆکار بۆ دابەزاندنی نرخی مریشک. چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی مریشك له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كان نرخی یه‌ك كیلۆ گه‌یشتوه‌ته‌ سه‌روی 4 هه‌زار دینار”.

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی گۆشتی مریشک دوو بۆ سێ هێندەی بەهای خۆی زیادی کردووە، بەجۆرێک بەهای کیلۆیەک گەیشتە سەرو چوار هەزار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this