بەڕێوەبەرێكی گشتیی نەوتی عێراق لەسەر وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر كرا

0
565

SNN

رۆژی دووشەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای كرد بەڕێوەبەرێكی گشتیی نەوتی عێراق لە پارێزگای زی قار لەسەر وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر كرا.

میدیاكانی عێراق لە سەرچاوە ئەمنییەكانیان بڵاو كردەوە كە بەڕێوەبەرێكی گشتیی نەوت و سێ كارمەندی كۆمپانیای نەوت لە زی قار دەستگیر كراون، بڕی 150 هەزار دۆلاریان بەدەستەوە گیراوە، كە لە ڕێگەی بەرتیل وەریانگرتبوو.

بەپێی هەواڵەكان، تۆمەتبارەكان ڕەوانەی بنكەیەكی ئەمنیی تایبەت كراون و ئامادە دەكرێن لە كاتەكانی داهاتوودا ببرێنە بەردەم دادگا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this