
هێڵی شەمەندەفەر
SNN
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی ھەرێم رايگەياند: “سێ کۆمپانیای جیھانی لە بواری دروستكردنی ھێڵی ئاسنین، سەرقاڵی دیراسەكردنی بەھا و تێچووی پڕۆژەی ھێڵی ئاسنینن و، بڕیارە لە مانگی داھاتوودا دیراسەكە پێشكەشی وەزارەت بكەن و دواتر دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەكە بكرێت”.
ئاگرین عەبدوڵڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “بەپێی ئەو كاتەی پێمان دراوە، بڕیارە لە مانگی داھاتوودا دیراسەكە ئامادە بكەن و پێشكەشی وەزارەتی بكەن و وەڵامی داواكاریی ئێمە بدەنەوە، چونكە سەرەتا دەمانەوێت دیراسەی ئەو پڕۆژەیە بكەین و بزانین بەھاكەی چەند دەبێت و سەركەوتوو دەبێت، كە بێگومان بەھای دەبێت و پڕۆژەكەش ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە قۆناغ دەبێت”.
باسی لەوەشکردووە: “دوای پێشكەش كردنی دیراسەكە و تەواوبوونی، ئەوكات دەست بە جێبەجێكردن و دروستكردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت، كە ئەویش بە ھۆی گەورەیی پڕۆژەكەوە بە قۆناغ دەبێت”.
سێ كۆمپانیای جیھانی ئەو پڕۆژەیە ئەنجام دەدەن، كە دوو كۆمپانیا ئیسپانین و یەكێك ئەڵمانییە، ئەو ھێڵەی لە ھەرێم دروست دەكرێت، 915 كیلۆمەتر دەبێت و ھەر جارەو قۆناغێك دروست دەكرێت، بە جۆرێك قۆناغی یەكەم 620 كیلۆمەتر و قۆناغی دووەم 135 كیلۆمەتر و قۆناغی سێیەم 160 كیلۆمەتر دەبێت، پڕۆژەكەش بۆ سەرتاسەری ھەرێمی كوردستانە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17