لێدوانى حەشدى شەعبى لەبارەى هێرشەکەی سەر پێشمەرگە

0
286

SNN

وتەبێژى میحوەرى باکورى حەشدى شەعبى رایگەیاند: “زانیاریمان نییە لە چ ئاراستەیەکەوە هێرشە موشەکییەکەى سەر هێزەکانى پێشمەرگە ئەنجامدراوە”.

عەلى حسەینى وتەبێژى میحوەرى باکورى حەشدى شەعبى لە لێدوانێکيدا رايگەیاندووە: “تائێستا هیچ زانیارییەکمان لەبارەى راستى هێرشکردنە سەر هێزەکانى پێشمەرگە لە سنورى کەرکوک-هەولێر بە موشەک نییە، ناشزانین لە چ ئاراستەیەکەوە هێرشەکان ئەنجامدراون”.

وتیشى، هێزەکانى حەشدى شەعبى لەو میحوەرەى هێزەکانى پێشمەرگەوە دوورن و هیچ پڕۆسەیەکى هاویشتنى موشەک و هاوەنى ئەنجام نەداوە”، وتيشی “لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنى شوێنى هاویشتنى موشەکەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “رەنگە هێرشەکە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و ئەو ناوچانەى لەژێر دەسەڵاتى سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگەدان ئەنجامدرابێت”.

شەوی رابردوو، وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاويکردەوە: “لە سنووری چالاکییەکانی لیوای 10ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ – دبز و لە نزیک گوندی نەبی ئاوا، چەند مووشەکێک ئاراستەی پێگەکانی پێشمەرگە کراوە، بەڵام پێشمەرگە و پێگەکانی بێ زیان بوون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this