دادوەرە كوردەكانی دادگای فیدراڵی عێراق دیاریكران

0
111

SNN

پۆستەکانی دادوەرانی دادگای فیدراڵی عێراق بە فەرمی یەکلابوونەوە و دوو دادوەری رەسەن و دادوەرێکی یەدەگیش کە پشکی کوردن دیاریکراون.

ئەمڕۆ دوو دادوەرە رەسەنەكە و یەكێكی یەدەگی پشكی كورد لە دادگای فیدراڵی لە لایەن كاندیدانی یەكێتی و پارتییەوە پڕكرانەوە و  پارتی دوو ئەندام و یەكێتی یەك ئەندامی دادگای بەركەوت، فراكسیۆنی پارتی دەنگی بە یاساكە نەدا و فراكسیۆنی یەكێتی دەنگی بە یاساكەدا.

دادوەرە کوردەکان:

دادوەر جاسم جەزا: سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی رەسەن، لە پشكی یەكێتی.

دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان: سەرۆكی دادگای تاوانەكانی دهۆك، ئەندامی رەسەن، كە پێشتر كاندیدی پارتی بووە بۆ پەرلەمانی عێراق.

دادوەر تاهر سلێمان، سەرۆكی دادگای نێوجەوانانی دهۆك، ئەندامی یەدەگی دادگاكە لە پشكی پارتی.

بە پێی راگەیەنراوی دادگای فیدراڵی عێراق سەرۆك و جێگری سەرۆك و ئەندامانی دادگای فیدراڵیی عێراق بەم شێوەیە:

1-  دادوەر جاسم محەممەد عەبود، سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی بۆ پۆستی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی.

2-  دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆكی دادگای تاوانی ئەنبار، جێگری سەرۆكی دادگا.

3- دادوەر غالب عامر، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی واست، ئەندامی رەسەن.

4-  دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف، ئەندامی رەسەن.

5-  دادوەر ئەیوب عەباس، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی رەسەن.

6- دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری دەبێتە ئەندامی رەسەن.

7-  دادوەر خەلەف ئەحمەد، ئەندامی دەستەی تێهەڵچوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سەلاحەددین، ئەندامی رەسەن.

8- دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆكی دادگای تاوانەكانی دهۆك، ئەندامی رەسەن.

9- دادوەر جاسم جەزا، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی رەسەن.

ئەندامی یەدەگ:

10- دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە، ئەندامی یەدەگی دادگاكە.

11-  دادوەر خالد تەها، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ، ئەندامی یەدەگی دادگاكە.

12-  دادوەر مونز ئیبراهیم، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی یەدەگی دادگاكە.

13- دادوەر تاهر سلێمان، سەرۆكی دادگای نێوجەوانانی دهۆك، ئەندامی یەدەگی دادگاكە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this