بەمنزیکانە گفتوگۆی ستراتیجی عێراق و ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە

0
92

SNN

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بڕیارە لە 7ی نیسان گوڕێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستپێبکاتەوە.

بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەر بە وەزارەتی دەرەویە ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند: لە 7ی نیسان ئەمریکا و عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە کۆبوونەوەیەکی داخراو دەکەن ئەوەش لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجی نێوانیاندایە کە ساڵی 2008 رێککەوتنی لەبارەوە کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: گفتوگۆکاکن پرسی ئاسایش و بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئابووری وزە دەکرێتەوە، ئەوەش لەپاڵ پرسە سیاسییەکان و هەماهەنگییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە بوارەکانی پەروەردەی رۆشنبیریدا.

پێشتر جەین ساکی وتەبێژ بەناوی کۆشکی سپییەوە ئەوەی ئاشکراکرد، ئەم گوڕەی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، بابەتی مەشق و راهێنانکردن بە هێزەکانی عێراقی تیادا باسدەکرێت، بەئامانجی رێگریکردن لە سەر‌هەڵدانەوەی داعش.

جەختیشی لەوەکردەوە: لە کۆبوونەوەکاندا باس لەوەدەکرێت کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ راهێنانکردن بە هێزەکانی عێراق و راوێژکردن لە وڵاتەکەدا ماون.

وتیشی: “ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ هەردوو وڵاتەکە تا باس لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بکەن لە چەندین بواردا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this