پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە چینێکی دیکەی هاووڵاتیان دەستیپێکرد

0
573

SNN

ڕوناک عیسا، سەرپەرشتیاری تیمی دابەشکردنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بە SNNی راگەیاند: لە دوێنێوە دەستکراوە بە پێدانی ڤاکسین بەو هاووڵاتیانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی هەیە.

وتیشی لە سنووری پارێزگای سلێمانی 32 ناوەندی تەندروستی بۆ پێدانی ڤاکسین بەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دیاریکراوە.

راشیگەیاند: ئەم جۆرەی ڤاکسین کە بە هاووڵاتیان دەدرێت لە جۆری ئەسترازێنیکایە کە لە ماوەی رابدروودا 16 هەزار ژەمە ڤاکسین گەیشتووەتە سلێمانی.

ئەو هاووڵاتیانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی هەیە دەتوانێت بێت داوای ڤاکسینی کۆرۆنا بکات و لیژنەیەکی پسپۆڕ دەیبینێت دواتر ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this