
SNN
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند: “هێزێكی سووپای عێراق، شەش راگری ئاسنیان له شه‌وی رابردوو ئاشكراكردووه، كه له‌لایه‌ن گرووپێكی ده‌رچوو له یاسا مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه”.
شانەی راگەياندنی ئەمنی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە: “راگره مووشهكهییهكان له نزیك چیای “عه‌كاشه” له باكووری كه‌ركووكه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه، كه بۆ مووشه‌كبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌كارهاتووه و مووشه‌كه‌كان له جۆری “كهراد” بوون”.
ئەوەش هاتووە: “ده‌زگا ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن و بیانده‌نه دادگا”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی پارێزگای كه‌ركووك له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و له داهاتوودا زیانیاری زیاتر ده‌خه‌نه‌ڕوو.
شەوی رابردوو، وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاويکردەوە: “لە سنووری چالاکییەکانی لیوای 10ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ – دبز و لە نزیک گوندی نەبی ئاوا، چەند مووشەکێک ئاراستەی پێگەکانی پێشمەرگە کراوە، بەڵام پێشمەرگە و پێگەکانی بێ زیان بوون”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هێزێکی زۆری سوپای عێراق گەیشتە کەرکوک
2020-05-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17