وەزارەتی دارایی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و کاڵا ئاشکرادەکات

0
323

SNN

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بە راپۆرتێکی خۆی دەکات کە لە مانگەکانی تشرینی یەکەمی 2020 بۆ شوباتی 2021 ئەنجامدراوە و تێیدا نرخەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە.

وەزارەتی دارایی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەم شمەکانە بەتایبەتی پێداویستی رۆژانەی هاووڵاتیان بۆ کۆمەڵێک بازرگانی چاوچنۆک دەگێرێتەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەکەنە هەل بۆ گرانکردنی نرخی شمەکەکانی خۆیان، هەر بۆیە لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە لە سەرجەم پارێزگاکان بۆ ئەوەی بەراوردێک بکەن لە نێوان ئەو نرخەی کە بازرگانەکە دەیفرۆشێت و لەگەڵ پەیوەندی لەگەڵ بەهاکەی بە دۆلار.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی زانیوە کە 460 مادەی جیاواز لە بازاڕەکانی عێراقدا بەشێوەیەکی بەرچاو نرخیان بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش دووبارە بارگرانییە لەسەر شانی هاووڵاتیان بۆی لە رێگەی چەند لیژنەیەکەوە هەوڵدەدەن لە نرخی راستی ئەو شمەکانە تێبگەن و بزانن بۆ بەرزبووەتەوە ئایا هۆکارەکەی دۆلارە یان بازرگانەکان بەرزبوونەوەی دۆلاریان بە هەل زانیوەو بۆ قازانجی خۆیان ئەو نرخانەیان بەرزکردووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this