سوپای پاسداران “ئێمە بەسەر ئەمریکادا سەرکەوتووین جا سزامان لەسەر بێت یان نا”

0
304

SNN

فەرمانداری پاسدارنی ئێرانی، لیوا حوسێن لامی جەختیكردەوە، “بژاردەی سەربازی دژ بە تاران نەماوە و ئێران دەبێتە گۆڕستانی دەستدریژكاران”.

لامی وتی: “شەڕی سەربازی دژ بە ئێران لە مێشكی دوژمن دەرچووە و نەماوە، ئێستا تەنانەت لە خەونیشدا بیری لێناكاتەوە، چونكە ئەوان دەزان ئیمە ئامادەین بۆ شكست پێھێنانیان، ئێران دەبێتە گۆرستان بۆ دەستدرێژكاران و گۆڕەپانێك بو دۆڕان و شكستی دوژمنان، ئێمە سەركەوتین، جا ویلایەتە یەكگرتووەكان سزاكان ھەڵگرێت یان بیانھێڵێتەوە، لە حالەتێكیشدا بەردەوام بێت لەسەر سەپاندنی سزاكان، دەبێت ئێمە بگەینە توانای خودی”.

فەرمانداری پاسدارانی ئێران جەختیكردەوە و وتی: “ئێمە لە رووبەڕووبوونەوە سیاسەتەكانی ئەمەریكا سەركەوتوو دەبین، جا ئەگەر سزاكان ھەڵگرێت یان نا و ئێمەش پێویستیمان بە رێككەوتنی ئەتۆمی نییە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this