پێش دەنگدانی ئەمڕۆ لەسەر بودجە شیعە مەرجی هەیە

0
258

SNN

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق شەوی رابردوو رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق.

فراکسیۆنە شیعەکانی نێو پەرلەمانی عێراق کۆمەڵێك مەرج و رێنمایی تریان بۆ پرۆژەیاسا زیاد کردووە و وەک فشارێک لە بەردەم تێپەڕاندنی بودجە دەیخەنە ڕوو، یەکێك لەو فشارانەی کە لایەنە شیعەکان ئەمڕۆ دەیکەن بریتییە لە دامەزراندنی 30 هەزار گەنج وەک سەرباز لە نێو ئەو هێزەدا.

ئەو كێشە و گرفتانەی لەناو ماڵی شیعە هەیە، ئێستە دەیانەوێ بە ڕاكێشانی زۆرترین سەرنجی دەنگدەرانیان لەسەر بودجە یەكلای بكەنەوە، هەروەها ئەگەر دەنگدان بۆ ئەمساڵ نەكرێ‌، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو مەرجانە هیچیان نامێنێت، بەهۆی ململانێی ناو شیعەكان، لە ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق چەند ڕێككەوتنێكیان ئەنجام داوە، سەرجەمیان لەلایەن فراكسیۆنە شیعەكان بەربەستیان بۆ دروست كراوە و ڕێگر بوونە لە جێبەجێكردنیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this