ئەمڕۆ ليژنەی ئۆپراسيۆنەکانی سلێمانی کۆدەبێتەوە

0
127

SNN

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی بە SNNی راگەياند: “ئەمرۆ ليژنەی باڵای ئۆپراسيۆنەکان لە شاری سلیمانی کۆدەبێتەوە و بڕيارە چەند رێکارێکی نوێ دەربکەن”.

ئازاد حەمە ئەمين سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی بە SNNی راگەياند: “ئەمڕۆ لە ئيدارە سەربەخۆکانی سنوری پاریزگای سلێمانی و ناو شاری سلیمانی ليژنەی باڵای ئۆپراسيۆنەکان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دۆخی کۆرۆنا دەکەن”.

وتيشی “بڕيارە لە کۆبونەوەکەدا چەند رێکار و رێنماييەکی نوێ سەبارەت بە ڤايرۆسی کۆرۆنا دەربکرێت”.

ئەم کۆبونەوەی ليژنەی باڵای ئۆپراسيۆنەکانی سلێمانی دوای ئەوەدێت دوێنێ ليژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەشاری هەولێر چەند ریکار و رێنماييەکی نوێێ دەرکرد، لەوانەش داخستنی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن و راگەياندنی پشوو لە رۆژانی پێنجشەممە لە دامودەزگاکاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this