یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دەبێت

0
2652

SNN Sport

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دەبێت  ئینجا یاریزانی نوێ لە گواستنەوەکانی داهاتوو دەباتە ریزەکانیەوە.

بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید 5 یاریزانی دەفرۆشێت، کە دیارترینیان ئەشرەف حەکیمی و جەیمس رۆدریگێزە، یانەکە پێشبینی دەکات 50 ملیۆنی لە فرۆشتنی حەکیمی دەستبکەوێت و 25 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی جەیمس رۆدریگێز.

هەروەها دوای فرۆشتنی ئەم 2 یاریزانە، دەستبەرداری بەیڵ دەبێت و پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزیی بکات و پۆچتینۆ کە لەوانەیە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات، گواستنەوەی  ئەو یاریزانە دەخاتە پڕۆژەکەیەوە.

یانەکە 2 یاریزانی تر دەفرۆشێت کە بریتین لە ئۆسکار دۆریگێز و مایۆراڵ، کە پێشبینی دەکرێت ئۆسکار بە 8 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و بۆ مایۆراڵیش 4 بۆ5 ملیۆن یۆرۆ.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this