سەرۆککۆمار مافی خانەنشینی بۆ ئەو کارمەند و پزیشکانە پەسەندکرد کە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

بەرهەم ساڵح
SNN
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق یاسای مافی خانەنشینی کارمەندانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پەسەند کرد، کە پزیشك و کارد و کارمەندانی تەندروستی دەگرێتەوە، کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دواییانکردووە.
لەمیانی واژووکردنی یاساکەدا بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە کە پەسەندکردنی یاساکە وەک پاداشتێک بۆ هەوڵ و قوربانییە گەورەکانی پزیشكی و کادر و کارمەندانی تەندروستی دێت کە ناویانە بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی لە کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا و زامنکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ کەسوکاریان و پاراستنی بەدەستهێنانی مافی خانەنشینان.
پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دوای ئەوە هات کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردرا و گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کاریگەری کۆرۆنا لەسەر ژینگە دەردەکەوێت
2020-06-05
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17