عێراق و سعودیە 5 رێککەوتنی گرنگیان واژوو کرد

0
247

SNN

حکومەتی عێراق و عەرەبستانی سعودیە لە بوارەکانی دارایی و بازرگانی و ئابووری و رۆشبنیری و میدیاییدا 5 رێککەوتنی ستراتیژییان واژوو کرد بە ئامادەبوونی دوو پارێزگری سنوریی لەگەڵ سعودیەدا.

وەفدی عێراق رێککەوتووە لەگەڵ لایەنی سعودیدا کە دەروازە سنوورییەکانی نێوانیان بەرەو پێش ببەن تا بۆ داهاتوو سوودی ئابووری بە هەردوولا بگەیەنرێت.

پێشتر كازمی لە تویتێكدا لە “تویتەر” نووسیبووی: ئامانج لە سەردانەكە بەھێزكردنی پەیوەندییەكانە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا و دروستكردنی ئاسۆی ھاریكارییە لەنێوان دەوڵەتانی ناوچەكە، بە مەبەستی خزمەتكردنی گەلانیان و دابینكردنی سەقامگیری و جەختكردنەوە لە بەهاکانی ئاوەدانی و پتەویی لەهەموو بوارێکدا.”

هاوکات عەبدولعەزیز شمەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق، وتی: “سەردانەكەی ئەمڕۆی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ سعودیە گرنگە و لە كاتێكی گرنگدا دێت و ژمارەیەك پرسی سیاسی و ئەمنی و ئابووری گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت و چەند رێككەوتنێكیش واژوو دەكرێن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this