فازڵ نەبی: مانگانە نزیکەیی 100 ملیار دینار دەست هەرێمی کوردستان دەکەوێت

SNN
فازڵ نەبی جێگری پێشووی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت: “مانگانە نزیکەیی 100 ملیار دینار دەست هەرێمی کوردستان دەکەوێت”.
وتیشی: “ئەوەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هاتە ئاراوە، حکومەتی هەرێم دەتوانێت بێ لێبڕین مووچە بداتە فەرمانبەرانی خۆی و رێککەوتنەکە باشتر بوو لەوەی هەر نەکرایە”.
له دانیشتنی ئهمڕۆی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقدا، كه تایبهته به دهنگدان به پڕۆژهیاسای بودجهی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق، ماددهكانی تایبهت به پشكی ههرێم و شایسته داراییهكانی له پڕۆژهیاساكه پهسهند كران.
هاوکات و لایخۆیەوە غالب محەمەد ئەمدامی هاوپەیمانیی هیوا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “لەمەولا حکومەتی هەرێم دەتوانێت بێ لێبڕین مووچە بدات”.
دەشڵێت: “بەکۆی گشتی نزیکەی 10 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دێت و نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکانیش دەمێنێتەوە و حکومەتی هەرێم هیچ کێشەیەکی بودجەی نامێنێت و دەتوانێت مانگانە بێ دواکەوتن و بێ لێبڕین مووچەی فەرمبەرانی هەرێم دابینبکات”.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بە هەرێمکردنی پارێزگاى كهركوك راگەیەندرا
2020-12-24
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17