کەنەدا.. تووشبوون و مردنی نزیکەی 50 کەس بەهۆی نەخۆشییەکی نامۆوە

0
188

SNN

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی CBC کەنەدی بڵاویکردووەتەوە “لە هەرێمی نیوبرۆنزویک نەخۆشییەکی دەگمەن و نامۆ کە وەک هاریی مانگا وایە، 45 کەسی تووشکردووە و 5 کەسی دیکەشی کوشتووە”.

بەپێی راپۆرتێک کە کەناڵەکە بڵاویکردووەتەوە “نەخۆشییەکە لەدەماغی مرۆڤەکاندا پشێویی دروستکردووە و ناسراوە بە (كروتزفيلد جاكوب) یان (CJD) و نیشانەکانی زۆر لە نەخۆشیی هاریی مانگاوە نزیکە”.

دەسەڵاتداران خەریکی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەیین، کە راپۆرتێکی تەندروستیی ئەم مانگە دەریخستووە ساڵی 2015 یەکەم حاڵەتی ئاشکرا بووە.

نەخۆشییەکە هەموو تەمەنەکان دەگرێتەوە، بەتایبەتی دانیشتوانی ناوچەکانی باشوور و خۆرهەڵاتی هەرێمی برۆنزویک و مۆنکیتۆن-ی تەنیوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this