لەمڕۆوە بۆ هاوردەكردنی هەر تەنێك شوتی 400 هەزار دینار باج وەردەگیرێت

0
670

SNN- عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات بە فەرمانێكی نوێی وەزارەتی كشتوكاڵ لە ئەمڕۆوە بۆ هەر تەنێك شوتی هاوردە بڕی 400 هەزار دینار باج وەردەگیرێت.

شاخەوان بەكر بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیستێكی تایبەت بە قەدەغەكردن و دانانانی باج لەسەر بەروبوومی سەوزە و خۆراكمان بەدەست گەیشتووە بۆ ئەوەی پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران بكرێت، بڕیار دراوە كە لە ئەمڕۆوە بۆ هەر كیلۆیك هاوردەكردنی شوتی بڕی 400 دینار و بۆ هەر تەنێك بڕی 400 هەزار دینار باج لەسەر هاوردەكردنی شوتی دابنێین.

ئاماژەی بەوەشكرد، دانانی ئەم باجە لە ئەمڕۆ 15/5/2020ەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە هەتا بەرواری 1/11/2020 بەردەوامی دەبێت بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە كە لەكاتی هاوردەكردن و هێنانی شووتی لە ئێرانەوە بۆ ناو مەرزی باشماخ و لەوێشەوە بۆ شارەكانی هەرێم، بڕی 400 دیناری عێراقی لە بەرانبەر هەر كیلۆیەك وەربگیرێت.

پێشتریش بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ SNN ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە بە لیستێك ناوی سەرجەم ئەو بەروبوومانەیان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە تیایدا جۆری خۆراك و سەوزەكە و بڕی دانانی باج لەسەر هاوردەكردنیان و ماوەی قەدەغەكردنیان دیاریكراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this